ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بكوژانی شەهید محەمەد لەتیف دەستگیركران

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ 12ی نیسانی 2022 بە یاوەری هیوا ئەحمەد، بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی سەردانی خانەوادەی شەهید محەمەد لەتیفیان كرد و هەواڵی دەستگیركردنی هەرسێ تاوانبارەكەی پێ راگەیاندن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە سەردانەكەیدا بۆ ماڵی خانەوادەی شەهید مەحەمەد لەتیف رایگەیاند: وەكچۆن بەڵێنەكەیان بردەسەر لە دەستگیركردنی تاوانباران، بە دڵنیاییشەوە تا كۆتایی چاودێری دۆسیەكە دەكات و تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان دەگەن.

قوباد تاڵەبانی، دەستخۆشی لە ئاسایش و هێزە ئەمنییەكان كرد كە لە ماوەی رابردوودا بە هەموو توانایانەوە كاریان كرد بۆ دەستگیركردنی تاوانباران و رایگەیاند: رووداوی دەستگیركردنی بكوژانی شەهید محەمەد هەڵگری ئەو پەیامەیە كە هێزە ئەمنییەكان وریا و چاوكراوەن و تاوانبار ناتوانن لە سزای یاسایی دەرباز بن.

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم باسی لەوەشكرد كە؛ شەهید مەحەمەد شەهیدی رێگای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و سەروەری یاسا بوو، هەروەكچۆن رووداوی دڵتەزێنی شەهیدبوونەكەی ویژدانی هەموو خەڵكی كوردستانی هەژاند، دەبێت ئەم رووداوە هەموو لایەكمان بەخۆدا بهێنێتەوە كە تەنها سزادانی تاوانباران بەس نییە، بەڵكو پێویستە توندو تیژی خێزانیش بە‌ پلان بنبڕ بكرێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ