فۆلۆدمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند كە ژنانی وڵاتەكەی لەلایەن سەربازەكانی روسیاوە ڕووبەڕوی گێچەڵی سێكسی و دەستدرێژی بونەتەوەو داوای لەوڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و جیهان كرد زیاتر هاوكارییان بكەن و فشار بخەنە سەر ڕوسیا بۆ كشانەوەو كۆتاییهێنان بەم شەڕە.
بەهۆی ئەو جەنگەی لەنێوان ڕوسیاو ئۆكرانیا ڕوویداوە، ژنانو كچانی خوار تەمەنی ١٨ساڵ كەوتونەتە بەر پەلامار و دەستدرێژی سێكسی بەتایبەتی لەو شارانەی كە لەلایەن سوپای ڕوسیاوە داگیركراوە.
شایەتحاڵەكانو ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان ئاشكرایان كرد كە ژنانو كچانی مناڵ و تەنانەت بەتەمەنەكانیش بونەتە قوربانی دەستدرێژی سێكسی.
هەر لەوبارەیەوە كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ و ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، سوپای ڕوسیا تاوانبار دەكەن بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و ئەنجامدانی تاوانی دژ بەمرۆڤایەتیو وێران كردن و تاڵان كردنی شارە داگیركراوەكانی ئۆكرانیا، سەرەڕای سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هاوڵاتیانی ئۆكرانیادا.
بەرپرسی كۆمەڵی نێودەوڵەتی داوای كرد دەبێت ژیانی ژنان و مناڵان پارێزراوبن و بەزوترین كات كۆتایی بەم جەنگە بهێنرێتو لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی جەنگ بكرێت.
لای خۆیشیەوە ڕوسیا ڕەتی كردەوە كە سوپاكەی كاری لەو جۆرەیان ئەنجامدا بێت.












