Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

وەزارەتی تەندروستی جۆرێكی كیندەر قەدەغە دەكات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

وەزارەتی تەندروستی جۆرێكی كیندەر قەدەغە دەكات

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكیدا رایگەیاند: لەبەر بەرژەوەندی گشتی ئاسایشی خۆراك و سەلامەتی هاوڵاتییان، پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پیسبوونی هەندێك لە بەرهەمەكانی نەستەلەی كیندەر لە جۆری Kinder Surprise MAX، بریار درا بە كێشانەوە و راگرتنی هاوردەی ئەو بەرهەمە بۆ هەرێمی كوردستان.

دەقی نوسراوەكەی وەزارەتی تەندروستی:

لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی خۆراك و سەلامەتی هاوڵاتیان، پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پیسبوونی هەندێك لە بەرهەمەكانی نەستەلەی كیندەر لە جۆری Kinder Surprise MAX بە باج نەمبەری L004L03 وە L005L03-AD كە لەوڵاتی بەلجیكا بەرهەم هێنرابوو بە بەكتریای سالمۆنێلا كە ڕێكەوتی بەسەرچوونیان ١/١٠/٢٠٢٢، وە ئاماژە بە كۆنووسی لیژنەی پێكهێنراو لە وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٢٣٠٩) لە ڕێكەوتی (١٠/٤/٢٠٢٢) و نوسراوی حكومەتی فیدراڵ ژمارە ٦٧٨ لە ١٠/٤/٢٠٢٢ بڕیارماندا بە:

  1. لێكۆڵینەوەكردن لە سەرچاوەی ئەو بەرهەمە لە هەرێمی كوردستان و دەستنیشانكردنی كۆمپانیای هاوردەكار و دابەشكەر‌و دیاریكردنی خاڵە سنووری یان فرۆكەخانەكان كە لێوەی هاوردە دەكرێت.
  2. كێشانەوەی هەموو بەرهەمەكانی كیندەر بەو باج نەمبەرانەی سەرەوە كە لەوڵاتی بەلجیكا بەرهەمهێنراوە.
  3. قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئەو بەرهەمانە بە باج نەمبەری ئاماژەپێكراو بۆ ناو هەرێمی كوردستان لە خاڵە سنورییەكان و فرۆكەخانەكان تا یەكلایكردنی ئەو بابەتە لەوڵاتە پەیوەندیدارەكان.
  4. وەرگرتنی نموونەی پشكنین لەو بابەتانە بەشێوەی هەڕەمەكی‌و پشكنینكردنیان بۆ دڵنیابوون لە شیاوبوون و سەلامەتی ئەو بەرهەمانەی سەرەوە لەلایەن هاوڵاتیان.
  5. پێویستە كاردانەوەی بەپەلە ئەنجام بدرێت لەڕێگەی تیمەكانی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی بۆ جێبەجیكردنی ئەو بڕیارانەی سەرەوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ