لەژێر ناونیشانی “هەرگیز لەبیرت ناكەین ماریا”، لە هەولێر و لەوشوێنەی تیایدا كوژرا، چلەی ماریا سامی كرایەوە.
شەوی شەشی مانگی رابردوو لە شەقامی 100 مەتری لە نزیك چوارڕێیانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، تەرمی ئیمان سامی دۆزرایەوە.
ئیمان سامی مەغدید، كە بە ماریا ناسراوە، ڤیدیۆكانی لە تیكتۆك بە سەدان هەزار بینەریان هەبووە.
رۆژی چوارشەممە 9-3-2022 هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیاند: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هاوئاهەنگی فەرماندەی پۆلیسی كەركووك و هێزەكانی نەهێشتنی تاوانی كەركووك و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا توانییان بكوژەكەی ماریا دەستگیر بكەن.