ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنە وەزیرێكی ئەڵمانیا دەستی لەكاركێشایەوە

دوای ئەوەی رووبەرووی رەخنە‌و ناڕەزایەتییەكی زۆر بۆیەوە كە لەكاتێكی نەخوازراودا پشووی وەرگرتووە، ئانا شپیگل وەزیری خێزانی ئەڵمانیا دەستی لەكار كێشایەوە.

لەبەرئەوەی لەساڵی 2021دا‌و لەكاتی كارەساتی لافاو‌و زریانەكەی هەرێمی راینڵاند بفالتسی ئەڵمانیا، كاتێك وەزیری ژینگەی ئەو هەرێمە بووە‌و پشووی درێژی وەرگرتوە، وەزیری خێزانی ئێستای ئەڵمانیا رووبەرووی رەخنەیەكی زۆر بۆیەوە‌و ئەوەش وایلێكرد دەستی لەكار بكێشێتەوە.

ئانا لەبەردەم رۆژنامەنوسەكاندا وتی: “هۆكاری وەرگرتنی چوار هەفتە پشوو لەهاوینی 2021 دا بۆ پێویستی خێزانەكەم دەگەڕێتەوە، چونكە هاوسەرەكەم كێشەی تەندروستی هەبوو، كە ساڵی 2019 جەڵتە لیێیدابوو پێویستی بەپشووەیەكی درێژ بوو لەگەڵیدا بم”.

وتیشی: “لەگەڵ ئەوەی پشووەكەم زۆر پێویست بوو، بەڵام هەڵەم كرد‌و نەدەبوو ئەو پشووە وەربگرم، بۆیە داوای لێبوردن دەكەم”.

رۆژنامەكانی ئەڵمانیا رەخنەیەكی زۆریان لەو وەزیرە گرت‌و بەوە تۆمەتباریان كرد كە هاوڵاتیانی هەڵخەڵەتاندووە، چونكە لەكاتە پێویستەكان‌و لەبوونی لافاودا بەجێی هێشتوون‌و پشووی وەرگرتوە.

لەلایەكی ترەوە پارتی سەوزی ئەڵمانی كە ئانا شپیگل نوێنەرایەتی دەكات، رایگەیاند: “لەماوەیەكی كورتدا كەسێكی تر لەجێگەی ئەو وەزیرە دادەنێت”.

ئومید نۆریبور سەرۆكی پارتی سەوز وتی: “لەگەڵ ئەوەی بڕیارەكەی ئانا شپیگل كە دەستی لەكار كێشایەوە، بڕیارێكی قورس بوو، بەڵام هەنگاوێكی راست بوو كە دەبوو ئەو هەنگاوە بنێ‌”.

دڵی

هاوشێوە

ڤیدیۆ