ئەمڕۆ خاتوو سوعاد خەیری نووسەرو چالاكوانی عیراقی لەتەمەنی 93 ساڵیدا لەوڵاتی سوید كۆچی دوای كرد.
سوعاد خەیری كە یەكەم ژن بووە لەعیراق پەیوەندی بەریزەكانی حیزبی شیوعی عیراقییەوە كردوە، ساڵی 1929 لەخێزانێكی جولەكە لەبەغدا لەدایك بوەو دواتر لەپێناو خۆشەویستی بۆ بەغداو مانەوەی لەعیراق بووە بەموسڵمان.
هەر لەتەمەنی ١٨ساڵییەوە تێكەڵاوی خەباتی سیاسی بووەو هەمیشە دژی ڕژێمی پاشایەتی و داگیركردنی عیراق كاریكردوە.
لەسەردەمی ڕژێمی پاشایەتیدا بە ٢٠ساڵ زیندانی حوكم دراوە و لە 14ی تەمموزی 1958 داو لەكاتی شۆرشی عیراق ئازاد كراوە.
لەدوای كۆدەتاكەی ١٩٦٣ی عیراق لەگەڵ هاوسەرو مناڵەكانی چونەتە دەرەوەی عیراقو بەردەوام بووە لەخەبات دژی ڕژێمە سەركوتكەرەكانی عیراقو بۆ ماوەیەكیش لەكوردستان لەڕێزی پێشمەرگەكانی حیزبی شیوعی خەباتی كردوە.
ساڵی 1967 بڕوانامەی ماجستێر لەئابووریو ساڵی 1976 بڕوانامەی دكتۆرای لەزانستی سۆشیالیستی لەزانكۆی روسیا بەدەستهێناوەو خاوەنی زیاتر لە١٠كتێبە سەبارەت بەكۆمەڵ و ئابوری و سیاسەتو ژنان و جیهانگیری….تاد.