ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەشارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان رێژەی جیابوونەوە نزیكەی 17% بەرزبووەتەوە

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری باری كەسێتی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، لەساڵی رابردوودا رێژەی جیابوونەوە لەو پارێزگایەدا بەراورد بە ساڵێك پێشتر نزیكەی 17٪ بەرزبووەتەوە.

عەلی جەوكار بەڕێوەبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە رایگەیاند: ساڵی رابردوو 4 هەزار و 981 جیابوونەوە تۆمار كراوە؛ ئەوەش بەراورد بە ساڵێك پێشتر 16.7٪ زیاتر بووە.

وتیشی: ” 704 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەرەكان لەگوندەكاندا بووە”.

بەڕێوەبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هۆكارە سەرەكییەكانی جیابوونەوەكانی گەڕاندەوە بۆ: بێكاری، ئاڵوودەبوون بە ماددەهۆشبەرەكان، نەبوونی سەرچاوەی داهات، نزمبوونی ئاستی لێكتێگەیشتن، قبووڵنەكردنی لایەنی بەرامبەر.

هەر بەپێی ئامارەكە‌و لەساڵی رابردوودا، رێژەی هاوسەرگیری لەو شارەدا بەراورد بەساڵێك پێشتر نزیكەی 1٪ كەمی كردووە.

ئامارەكە ئەوەشی خستۆتە روو كە تەمەنی ئەو هاوسەرانەی جیابوونەتەوە لەپیاواندا بەتێكڕایی 35 ساڵ‌و لەژنانیشدا 31 ساڵ بووە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ