ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەناوچە هەژارنشینەكانی ئینگلتەرا تەمەنی ژنان كورتە

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی كە لە ژمارەی ئەمرۆیدا بڵاوكراوەتەوە، تەمەنی ئەو ژنانەی لەهەندێك لەناوچە هەژارنشینەكانی ئەو وڵاتەدا دەژین كورتترە لەو ژنانەی لەو ناوچانەدا ناژین.

لەڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە لە هەندێك شوێنی هەژارنشینی ئینگلتەرا بڕی تەمەنی ژنان 78.7 ساڵە، ئەوەش تەمەنێكی كورتە بە بەراورد لەگەڵ تەمەنی ژنانی هەموو وڵاتانی رێكخراوی هاوكاری ئابووری‌و گەشەپێدان (OECD) كە بریتین لە وڵاتەكانی (هۆڵەندە، لۆكسەمبۆرگ، ئیتالیا، فەرەنسا، نەمسا، بەلجیكا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئیرلەندا، ئیسرائیل، سویسرا، كۆریای باشوور، سوید، ئیستوانیا، كۆستەریكا، كەنەدا، نیوزلەندا، ئیسپانیا، پۆڵۆنیا، ئەمەریكا، سلۆڤاكیا، لاتڤیا، دانیمارك، توركیا، هەنگاریا، چیك و زۆر وڵاتی دیكە جگە لە مەكسیك).

ناوچە هەژارنشینەكان (10%)ی وڵاتی ئینگلتەرا پێكدەهێنن‌و بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی تەمەنی ژنان لەو ناوچانەدا (78) ساڵ‌و حەوت مانگە، لەكاتێكدا لەوڵاتی كۆڵۆمبیا‌و لەناوچە هەژارنشینەكانی ئەو وڵاتەدا تەمەنی ژنان (79) ساڵ‌و هەشت مانگ‌و لەهەنگاریا (79) ساڵ‌و شەش مانگە.

بەپێی ئەو توێژینەوەیە كە رۆژنامەكە بڵاویكردۆتەوە هۆكاری كەمی تەمەنی ژنان لەو ناوچانەدا بۆ خراپی باری تەندروستی‌و هەژاری ‌و خواردنی خراپ‌و نا تەندروست‌و نەبوونی كار‌و كەمی یان نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان دەگەڕێنێتەوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ