سبەینێ ٤شەممە کە دەکاتە ٢٠ی مانگ، پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا حکومی و ناحکومییەکان.
بەپێی رۆژمێرەکە، ٢٠ی مانگی نیسان کە دەکاتە رۆژی چوارشەممە، سەری ساڵی ئێزیدییەکان یاخود چوارشەممەی سوری ئێزیدییەکانە
ئێزیدی یەکێکە لە ئایینەکانی کوردستان و ئێزیدییەکانیش خۆیان بە کوردی ڕەسەن دەناسێنن. خاوەنی ڕێسا و نەریتی تایبەت بە خۆیانن و زۆربەیان لە باشوری کوردستان، لە دەڤەرەکانی شێخان و شنگال دەژین. ھەروەھا لە بۆتان، دەربێسیە، باکوری پارێزگای حەسەکە، عەفرین لە حەلەب، ئەلەگەزی ئەرمەنستان، پارێزگای قەرس و ئەردێخانی باکوری رۆژھەلاتی تورکیاش دا دەژین.
ئێزدییەکان زمانی قسەکردنیان بە شێوەی کوردی کرمانجییە و پەیڕەوی رۆژمێری خۆرهەڵاتی دەکەن بۆ سەری ساڵی خۆیان پشت بەو رۆژمێرە دەبەستن، كە لەلایەن كەنیسەی ئەرسەدۆكسی و خۆرهەڵاتەوە پەیڕەودەكرێت و ١٣ رۆژی لەگەڵ رۆژژمێری زایینیدا جیاوازە.
چوارشەممەی سور (جەژنی سەری ساڵ)ی ئێزیدییەکان:
جەژنی سەری ساڵ کە پیشی دەڵێن چوارشەممەی سوری ئێزیدییەكان یەكێكە لە جەژن و بۆنەهەرە كۆنەكانی شوێنكەوتووانی ئاینی ئێزیدی، هەموو ساڵێك لە سێیهم چوارشەممەی مانگی نیسان یادیدەکەنەوە.