مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری لەشاری سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە توند و تیژی بەرامبەر هاوسەری پێشووتری بەكارهێنابوو، پاشان زیندانیشی كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە واگومان دەكرێت لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری سلێمانی ژنێك زیندانیكراوە و رێگەی هاتنە دەرەوەی لێگیراوە، مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لە لایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ژنەكە بدۆزرێتەوە كە لە ژووری هۆتێلێكدا لەلایەن هاوسەری پێشوتریەوە بەندكراوە و ئازار دراوە، پاشانیش توانرا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت.
دەشڵێت: “لەئێستادا تۆمەتبار (ع، م، ه لەدایكبووی 1992 بەناسنامە عەرەب) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.