بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەو پیاوەی دەستگیر كرد كە ئەمڕۆ هاوسەرەكەی خۆی بە چەقۆ كوشتبوو.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوانی كوشتنی ژنێك بە ناوی (كوێستان پیرۆت خدر) لە گەڕەكی كوردستان-ی شاری هەولێر روویدا.
باسی لەوەشكردووە: “تیمەكانی لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان و بنكەی ئاسایشی گەڕەك گەیشتنە شوێنی تاوان و دەستیان كرد بە لێكۆڵینەوە و دەركەوت لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە ناوی (أ. ش. ع.) لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بە چەقۆ كوژراوە”.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت: “دواتر توانرا دوای كەمتر لە دوو كاتژمێر تاوانبار دەستگیر بكرێت و لەسەر فەرمانی بەڕێز داوەری لێكۆلینەوە بە مادەی 406 لەلامان بەندكراوە و لە رێگەی دادگا رووبەڕوی یاسا دەكرێتەوە”.
ژنەكە تەمەنی 35 ساڵە و دایكی چوار منداڵەو پێشتر كێشەی لەگەڵ مێردەكەیدا هەبووە و كێشەكەیان بردووەتە لای رێكخراوەكانی ژنان.