ئێوارەی ئەمڕۆ كچە خوێندكارێك لە باڵەخانەیەكی شاری هەولێر كەوتە خوارەوەو گیانی لەدەست دەدات.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرایكرد: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ كچێكی تەمەن 21 ساڵ لەسەر باڵەخانەیەكی شاری هەولێر كەوتووەتە خوارەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هۆگر عزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: كچێكی لە دایكبووی 2001 لە باڵەخانەی سەید باقی لە گەڕەكی ژیان كەوتە خوارەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وتیشی: ئەو كچە خوێندكارەو ناوی ئاریان محەمەد خەلیلە، خوێندكاری پەیمانگەی تەكنیكی هەولێرە بەشی كتێبخانە.
ئەوەشی خستەڕوو: لەبارەی ئەم رووداوە دەستكراوە بە لێكۆڵینەوەو هۆكار و ئەنجامەكەی بڵاودەكرێتەوە.