٤/٢٢ یادی ڕۆژی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردییە بەناوی كوردستان كە لەلایەن میقداد بەدرخان لە ساڵی١٨٩٨ەوە دەرچووە و ئەمڕۆ ١٢٤ ساڵ تێدەپەڕێ بەسەر دەرچونیدا.
دیارە رۆژنامەو ڕۆژنامەگەری ئاوێنەیەكە ڕەوشی وڵاتی تیا ڕەنگ دەداتەوە و هۆكارێكی گرنگە بۆ هوشیار كردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵ بە دۆكیومێنت كردنی گشت روداوەكانی وڵات.
سەرەڕای ئەوەی گەێنەری دەنگی هاوڵاتیانەنە بە دەسەڵات، هەربۆیە بە دەسەڵاتی چوارەم دەناسرێ، ڕۆژنامەگەری لەمڕۆدا گۆڕانكاری زۆری بەسەردا هاتوەو شێوازی جۆراو جۆری هەیە، ئەگەرچی ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ئەلەكترۆنی و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دنیای تەنیوە، بەڵام ڕۆژنامەی كاغەزی تایبەتمەندیی و چێژی تایبەتی خۆی هەیە.
هەربەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم ڕۆژنامەنوسانی كوردستان بەگشتیو ڕۆژنامەنوسانی ژن بەتایبەتی دەكەین.