لە سنووری قەزای زاخۆ، ژنێك بە ناوی “س. ص.ج” تەمەن (20 ساڵ)، تەرمی بە هەڵواسراوی لە بنمیچی ژوورەكەیدا دۆزرایەوە.
راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: ئەو ژنە لە كەمپی “دەركار”ی تایبەت بە ئاوارەكانی شنگال بووە و بە پەت كۆتایی بە ژیانی هاتووە.
هەروەها روونیكردووەتەوە: تەرمی ژنەكە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری و بەگوێرەی حوكمەكانی ماددەی (408) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی (1969) پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ حاڵەتەكە كردووەتەوە.
ئەمە سێیەم حاڵەتی کوشتن وخۆ کوشتنی ژنانە لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرابێت