له شەوی 23/4/2018 لە تەمەنی (50) ساڵی لە شارى سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
لەساڵی 1968 لەشاری قهڵادزێ لەدایکبووە.
- خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و دواناوەندی لەم شارەدا تەواو کردووە.
- بەهۆی ڕاگواستنی دانیشتوانی شاری قەڵادزێ و گوندەکانی دەوروبەری خۆى و خێزانەکەی کۆچدەکەن بۆ ئۆردوگای خەبات و چەند ساڵێک لەوێ نیشتەجێ دەبن.
- خاوەنی سێ منداڵ بووە بەناوەکانی: نامرێ، نواڵه و داریاس.
- لە ساڵی 1987 دەستی بەنووسین کردوە و سەرەتاش بە شیعری منداڵان.
- لە ساڵی 1998 دەستدەکات بە نوسینی شیعری سۆزداری.
- زۆربەی زۆری شیعرەکانی لە گۆڤار و رۆژنامە و سایتەکاندا بڵاوکراوەتەوە.
- خاوەنی 28 دیوان و نامیلکەی شیعرییە.
- زۆربەی هۆنراوەکانی وەرگێڕاونەتە سەر زمانەکانی (عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، ئەمازیخی، رووسی و ئیسپانی).
- ئەندامی دەستەی نوسەرانی کورد بوو.
- لەزۆربەی کۆڕ و فیستیڤاڵەکان بەژداری کردووە.
- چەندین جار خەڵاتی ڕێز لێنانی پێ بەخشراوە.
- چوار دیوانی شیعریی چاپنەکراوی لەدواى خۆى بەجێهێشت کە هەموویان شیعری کورت و کۆپلەن.
- هەشت لە دیوانەکانی لەلایەن چەند نووسەرێکی کوردەوە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی عەرەبی و چاپنەکراون.
- دوو لە هۆنراوەکانی کراون بە شانۆگەری.
- یەکێک لە دیوانەکانی وەرگێڕدراوە بۆ زمانی ئەمازیغی.