Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
كێ‌ بەرپرسە لەزیاد بوونی نرخی كاڵاكان؟ – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كێ‌ بەرپرسە لەزیاد بوونی نرخی كاڵاكان؟

هاوڵاتیان نیگەرانن لەبەرزبوونەوەی نرخی كاڵا‌و پێداویستییەكانیان

نازەنین ئیبراهیم كە تەمەنی ٤٠ ساڵە و ژنی ماڵەوەیە لەكاتی كرینی پێداویستییەكانی ماڵەوەی بۆ تۆڕی میدیایی تەوار وتی: “ئێستا لەكاتی كڕینی پێداویستییەكان پێویستە زۆر ئاگاداربین لەبەر نرخەكان، پێداویستیەكانی رۆژانە بەشێوەیەكی زۆر نرخیان زیادیكردوە، بۆیە ئەبێت ئاگاداربین لەوەی كام بەرهەمە نرخی گونجاوە كە ئەمەش پێویستی بە كاتێكی زۆرە، چونكە نرخی هیچ كاڵایەك وەك خۆی نەماوە هۆكاری ئەمەش ئەگەرێنمەوە بۆ ئەوەی كەلە ئێستادا بە بۆنەی مانگی رەمەزان‌و نزیكبوونەوەی جەژنی رەمەزان خواستێكی زۆر هەیە لەسەر هەموو كاڵایەك، بۆیە خاوەن كۆگا‌و دوكانەكانیش ئەمەیان بە دەرفەت زانیوە بۆ بەرز كردنەوەی نرخەكان، چونكە هیچ لایەنێكیش نییە كە چاودێر بێت بەسەریانەوە”.

لیزان سیروان كە پیشەی فەرمانبەرە و تەمەتی ٣٥ ساڵە سەبارەت بە گران بوونی كاڵاو پێداویستییەكان وتی: “بەراستی نرخەكان زۆر زۆر زیادیكردوە‌و زۆر پێداویستی و كاڵا هەیە كە لە ئێستادا نرخەكانیان نزیكە لە نرخی ئاڵتونەوە، بۆیە كەم كەس ئەتوانێت ئەو پێداویستیانە بكرێت”.

لیزان ڕای وایە هۆكاری گران بوونی نرخ ئەگەرێتەوە بۆ نەبوونی موچە بە شێوەیەكی گونجا‌و لە كاتی خۆیدا، چونكە: “گەر هاوڵاتی پارەی پێنەبێت، نرخەكان هەر چۆنێك بێت ئەوا بۆ هاوڵاتی گرانە، چونكە پارەی پێویستی پێنییە، بۆیە گەربێت موچە بەشێوەیەكی رێكوپێك دابەشبكرێت بە بۆچونی من گرانی نرخ لە بازاردا نامێنێت”.

بنار كەریم وەك دایكێكی تەمەن ٣٠ ساڵ وتی: “ئەوەی ئێستا نرخی گران بووە‌و بۆتە بارگرانییەكی زۆر بەسەر خێزانەكانەوە بابەتی خۆراكییە كە بەشێوەیەك زۆر گران بووە لەچاو پێشودا، من گەر پێشتر لەكاتی كڕینی رۆندا چەند دەبەیەك رۆنم كڕی بێت یان ١٠ كیلۆ رۆنم كڕی بێت لە ئێستادا من تەنیا رۆنێك یان دوو رۆن یاخود نیو كیلۆ رۆن ئەكڕم، چونكە ئەو پارەیەی پێشتر برێكی زۆرم پێ ئەكڕی ئەمرۆ تەنها ئەو برە كەمە دەكات كە بەشی ماوەیەكی كەمیش ئەكات، ئەمە بۆ هەموو پێداویستیەكانی دیكەی خۆراكی راستە، بێجگە لەو خۆراكانەی كە هاوڵاتیان بۆ جەژن و رەمەزان بەكاری دێنن نرخیان ٢ قات و ٣ قات زیادی كردوە، چونكە خواستی زۆری لەسەرە، هۆكاری زیاد بوونی نرخیش بەمشێوەیە لە پر پەیوەندی بە حوكمەت و لایەنە پەیوەیوەندیدارەكانەوە هەیە، چونكە گەربێت و ئەوان بە شێوەیەكی باش چاودێری بازارەكان بكەن ئەم كارە روونادات بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەكەم كە بەزوی ئەم كێشەیە چارەسەر بكەن”.

پەیمان قادر كە تەمەنی ٣٨ ساڵە و خاوەنی دوو مناڵە و فەرمانبەرە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: “لە ئەمرۆدا لە هەموو جیهان هەموو كاڵا‌و پێداویستییەك نرخی زۆر زیادی كردوە و لە هەندێ شوێنیش هەندێ‌ كاڵا زۆر بە دەگمەن دەست دەكەوێت یاخود هەر نییە كە ئەو كاڵا و پێداویستیانەش هەمووی بۆ ژیانی رۆژانە پێوستن، بەڵام ئەوەی كە لێرەدا جێگەی باسە ئەم دۆخەی كوردستانە كە ئەمە وەكو وڵاتان نییە، بەڵكو هەموو كاتێك لە كاتی نزیك بوونەوەی جەژن و بۆنەكان نرخەكان بە شێوەیەكی زۆر بەرچاو بەرزدەبنە و دوای تەواو بوونی بۆنەكە نرخەكان وەكو پێشوتر ئاسای دەبنەوە هەروەها ئەوەی زۆریش جێگەی داخە ئەوەیە كە حوكمەت ئەمە زۆر باش دەزانێت، بەڵام هیچ ساڵێك هەوڵی چارەسەر كردنی نەداوە و هەموو ساڵێك هەمان شت دووبارە دەبێتەوە، بۆیە هیوادارم ئەمە كۆتا ساڵ بێت كە ئەم دیاردەیە دووبارە بێتەوە و هەبێت”.

چنور ئەحمەد تەمەن ٣٠ ساڵ سەبارەت بە گران بوونی كاڵاكان وتی: “ئەوەی هۆكارە لە گران بونی نرخی پێداویستیەكان بەمشێوەیە یەكەم شت نەبونی موچەیە بۆ فەرمانبەران بە تایبەتی، بەڵام گەر فەرمانبەریش موچەی نەبێت ئەوا كاریگەری دەبێت لەسەر هەموو چینەكانی دیكەی كۆمەڵگە بەم شێوەیەش خاوەن دوكانەكان نرخی كاڵاكانیان زیاد دەكەن بۆ ئەوەی نرخی باج و كرێی دوكان و هتد دابینبكەن هۆكارێكی دیكەش بۆ گرانبوونی نرخ بریتیە لە نەبوونی چاودێرێكی باش لە بازارەكان كە وا لە خاوەن دوكان ئەكات بە ئارەزووی خۆی نرخی كاڵا و پێداویستییەكان زیاد و كەم بكەن و كەس نەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكات كە خۆی پێویستە لەم كاتەی ئێستاماندا نرخی كاڵا و پێداویستییەكان لە هەموو كاتێك كەمتر بـێت بۆ ئەوەی هەموو كەسێك بتوانێت بیان كرێت ئەمانە بە بۆ چونی من هەموی هۆكارن بۆ بەرز بوونەوەی نرخ لە مرۆدا”.

گەلاوێژ رەحیم وەك دایك و فەرمانبەرێكی تەمەن ٤٥ ساڵ وتی: “هەموو كاڵایەك نرخی گران بووە، بۆیە لە كاتی كرینی هەر كاڵایەك پێویستە زۆر بگەرێن بۆ ئەوەی كاڵایەك بدۆزینەوە نرخی گونجاو بێت و بتوانرێ بكردرێت یاخود گەر كاڵایەكیش نەبوو نرخی گونجاو بێت ئەوا دەبێت ژمارەیەكی كەم لەو كاڵایە بكرین رەنگە گران بوونی نرخ بۆ ئەو خێزانانەی كە ژمارەیان كەمە زۆر كاریگەری نەبێت یان ئەو خێزانانەی باری داراییان باشە، بەڵام ئەو خێزانانەی كە ژمارەیان زۆرە و باری داراییان لاوازە ئەوە زۆر كاریگەری ئەبێت لەسەریان بەرپرسی سەرەكیش لەم بابەتە حوكمەتە بە پلەی یەكەم، چونكە گەر بـێتو چاودێرێكی باش بێت ئەوا ئەم دیاردەیە رونادات”.

پروشە فەیسەڵ

هاوشێوە

ڤیدیۆ