Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
هۆكارو چارەسەری كێشەو ئازاری شەویلگە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هۆكارو چارەسەری كێشەو ئازاری شەویلگە

زۆر كەس دەپرسێ‌ من كاتی نانخواردن یان قسەكردن یان باوێشك، دەنگێكی وەك كرتە كرت و ئازارێكم لە شەویلگە هەیە، یان ئازارێكم هەیە لە دەووبەری گوێم، یان هەندێك كات دەمم بۆ ناكرێتەوە، هۆكاری ئەمانە چییە ؟.

دكتۆر تروسكە پزیشكی نەخۆشییەكانی ددان هۆكارو چارەسەری ئەم ئازارە دەخاتە ڕوو.

ئازاری شەویلگە هۆكارەكەی تێكچونی كاری جومگەی شەویلگەیە، كە ئەم تێكچون و ئازارەش چەند هۆكارێكی هەیە ئەوانیش:

نەخۆشی هەوكردنی جومگەكان، كركراگەی جومگەكە دادەخوڕێ‌، زۆر بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، ددانە جیڕە، ناڕێكی لەهاتنی ددانی ئاقڵی، نانخواردن تەنها بە ددانەكانی لای ڕاست یاخود تەنها بەلای چەپ، بەریەككەوتن و روداوی لەناكاو كە بەر سەر بكەوێت، ناڕێكی ددانەكان یان لەدەستدانی ددانەكانی دواوە، دڵەڕاوكێ‌‌و گاز گرتن لە نینۆك و قەڵەم ‌و شتی تر.

یەكێك لە هەرە هۆكارە باوەكان لە ئێستادا بەكارهێنانی مۆبایلە، چونكە لەكاتی بەكارهێنانی مۆبایل، ماسولكەكانی روخسار‌و شەویلگە‌و دەوروبەری گوێ‌ توشی گرژبون دەبن و ئەگەر بۆ ماوەیەكی درێژ ئەم گرژبونە بەردەوام بێت، دەبێتە هۆی سەر ئێشە‌و تێكچونی جومگەی شەویلگە.

چارەسەریشی زۆرجار لەرێگەی فیزیایی ڕاهێنانی‌و مەساج بۆ ماسولكەكانی شەویلگە، لەهەندێ‌ حاڵەتیشدا رەنگە پێویست بكات نەشتەرگەری بكات بۆ نەخۆشەكە٠
ئا گوڵزار فەرەج

هاوشێوە

ڤیدیۆ