زۆرجار پرسیار دەكرێت لەبارەی مێژوی زمانو هێماكانی تەكنۆلۆژیاو نەخشەو پێگەی ئەلەكترۆنی، ئایا ئەزانن داهێنەری زمانو پرۆگرامی كۆمپیوتەر، ژنێكە بەناوی جێرسی مۆرای هێبەر لەدایكبووی شاری نیویۆركەو لەساڵی١٩٠٦ مناڵی گەورەی خێزانەكەی بووە، هەر لەمنداڵیەوە خولیای زانینی ئامێرەكانی هەبوەو زۆر حەزی بە وەكردوە ئامێرەكان هەڵوەشێنێتو شتێكی تری لێدروست بكات.
لەتەمەنی ٧ساڵیدا توانی زەنگی ئاگاداركردنەوە بخاتە سەر سەعاتێك كە بۆ ماوەی ٧ سەعات كاربكات، لەتەمەنی ١٦ساڵیدا پەیوەندی بە زانكۆوە كرد، بەڵام لەبەرئەوەی زمانی لاتینی باش نەدەزانی، وەرنەگیراو دواخرا بۆ ساڵی دوایی لەزانكۆدا زانستەكانی فیزیاو ماتماتیكی خوێندو دواتر لەزانكۆیەكی تر درێژە بەخوێندن دەدات.
بڕوانامەی ماجستێری لەماتماتیك بەدەستدەهێناوەو ساڵی ١٩٣٠ هاوسەرگیری دەكات، ساڵی 1931 بەهۆی لێهاتووییو شارەزاییو پسپۆڕییەكەیەوە لەبواری ماتماتیكدا بڕوانامەی دكتۆراش بەدەستدەهێنێت.
جێرسی دەبێتە مامۆستای وانەی ماتماتیك لەزانكۆداو تا هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دوەم بەردەوام دەبێت.
لەكاتی جەنگەكەشدا وەك خۆبەخش پەیوەندی كردووە بە هێزی دەریایی ئەمریكاوەو بەنیاز بوو ببێتە ئەفسەر لەهێزی دەریایدا، بەڵام بەهۆی لاوازییەوە وەرنەگیراو بووە مولازم لەكاروباری كارگێڕییو ژمێریاریدا.
بۆ ئاسانكردنی كارەكەی فێری بەكارهێنانی ئامێری كۆمپیوتەر بوو، چەندین تۆیژینەوەی لەگەڵ زانایەكی تری ئەمریكای كرد بۆ چۆنیەتی بەكارهێنانی و سود وەرگرتن لەو ئامێرە.
وشەگەلێكی هێنایە ئاراوە كە تایبەتە بوو بەپارچەكانی كۆمپیوتەر و دانانی پرۆگرام و بەشەكانی و چاككردنی، كە تائەمڕۆش ئەو وشانە بەكاردەهێنرێت، بۆیە جێرسی بەخاوەنی زمانی تەكنۆلۆژیا دەناسرێت.
لەساڵی 1992 كۆچی دوایی كرد.