ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە یادی ژنێکی تێکۆشەر خاتو وەسفیە بەنی وەیسدا .

سەری ڕێزو نەوازش بۆ یادی ئەو تەوارە بەرزە فڕە دادەنەوێنین
خاتو وەسفیە بەنی وەیس. ژنێکی تێکۆشەر و کۆڵنەدەری کوردستان بو .

لەساڵی ١٩٥٢لەشاری خانەقی لەبنە ماڵەیەکی کوردپەروەر چاوی بە دنیا هەڵهێناوە
خوێندنی زانکۆی لەزانکۆی سلێمانی کۆڵیجی زمان بەشی کوردی تەواو کردوە و بەهۆی هەڵوێستی نیشتمان پەروەری و کوردایەتیەوە کە٣برای پێشمەرگەبوە

دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژێم دایکوباوکی نەفی دەکەن و ماڵەکەیان داگیر دەکەن .لەساڵی١٩٧٤ خوێندن تەواو دەکات و لەساڵی ١٩٧٩دەبێتە مامۆستا هەر لەو ساڵەدا پەیوەندی بەکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوەەدەکات
و کاری ڕێکخستن لەناوچەی تاسڵوجە و دەورو بەری بەڕێوە دەبات .ئەگەرچی خۆی سەرەتا لەکەلارداد ەمەزرێ بەڵام بۆ کاری کۆمەڵە خۆی دەگوازێتەوە بۆ ئۆردوگای تاسڵوجەو لەوێ درێژە بەخەباتی نهێنی دەدات .
لەساڵی١٩٧٧ڕێکخراوی لەیلاقاسم بۆ ڕێکخستنی ژنان دادەمەزرێ و دەبێتە بەرپرسی بەشێکی ئەو ڕێکخراوە دواتر کاری ڕێکخستنی دەگوازێتەوە بۆ بەغدا و پەیوەندی بە ملازم جوامیرەوە لە هەڵۆی سور دەکات .
لەساڵی١٩٨٦دا فەرمانی گرتنی لەلاین ڕژێمەو ە بۆ دەر دەچێ بۆیە ڕو دەکاتە شاخو دەبێتە پێشمەرگە ولەگەڵ عەلی شامار هاوسەرگیری دەکات.
و دوای پڕۆسەی ئەنفالی رژێم هاوڕێ لەگەڵ پێشمەرگەکانی تر دەچنە ئەو دیو سنور

لەسەرەتای دامەزراندنی یەکیتی ژنانی کوردستانەوە لە سەقز پەیوەندی پێوە دەکات و دەبێتە ئەندامێکی چالاکی یەکیتی ژنانی کوردستان .
ولە یەکەم ژمارەی گۆڤاری تەواردا نوسینی بەناوی خوازراوەوە بڵاو کردوەتەوە .
لەدوای ڕاپەرینیشەوە بەردەوام بوەلەیەکیتی ژنانداو بوە بەلێپرسراوی لقی کەرکوکی یەکیتی ژنانی کوردستان

زۆرپلەی لەڕێکخستنی یەکیتی نیشتمانی دا هەبووە لەکۆنگردا بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردراوە و دواپلەی بە فەرمانی خوا لێخۆشبو سەرۆک مام جەلال بوە بەبەرپرسی مەکتەبی شەهیدانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان بو وهەربە و بۆنەیەوە بەدایکی شەهیدان ناسراوە

بەداخەوە لە شەوی. ٢٠١٦/٤/٢٤ بەڕوداوی هاتوە چۆ دوا ماڵئاوایی لە خێزانو کەسو کارو بنە ماڵەکەی کرد.
هەزار سڵاو لە ڕۆحیپاکی
سەیوان

هاوشێوە

ڤیدیۆ