(كانی تاناكا) كە ژنێكی یابانییەو بە تەمەنترین ژنی جیهانەو ناوی لەكتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكاندا تۆكار كراوە، لەتەمەنی 119 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
كانی تاناكا لە 2ی كانوونی دووەمی ساڵی 1903 لە ژاپۆن لەدایكبووە و لە ساڵی 2019 لە تەمەنی 116 ساڵیدا ناوی لە كتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار كرا.
تاناكا، 100 ساڵ پێش ئێستاو لەساڵی 1922 دا هاوسەرگیری كردووەو خاوەنی چوار منداڵەو بەخێوكەری منداڵێكی تریش بووەو لە شارۆچكەیەكی باشووری ژاپۆن دەژیا و بۆ ماوەی چەند ساڵێك دەبێت لە خانەی بەساڵاچوواندا ژیانی بەسەردەبرد و زوو زوو سەردانی نەخۆشخانەی پێدەكرا.
وەزارەتی تەندروستیی یابان رایگەیاند، لە وڵاتەكەیان ریكۆردی بە تەمەنترین كەسی وڵات دەچێتە پاڵ فوسا تاستومی كە ژنێكی تەمەن 115 ساڵە.
دڵی