ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هێشتا دەستدرێژی سێکسی چەکی بەهێزی جەنگەکانە .

لەگەڵ بونی چەندین بڕیاری نێو دەوڵەتی ودادگای تاوانی نێو دەوڵەتی ،هێشتا دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان و مناڵان بەهێز ترین چەکی دەستی داگیر کەرە لە شەڕو پێکدانەکاندا .
وەک ئەوەی ئیستا ڕو دەدات لە ئۆکرانیا چۆن ژنان و مناڵان وتەنانەت پیاوانییش ڕوبەڕوی دەست درێژی سێکسی بونەتەوە لەو شوێنانەی کە لەلاین سوپای ڕوسیاوە داگیرکراوە .
ژنێکی ئۆکرانیا یی بە قوڕگی پڕگریانەوە و بەناوی خوازراوە وە،بەسەرهاتی خۆی بۆ ڕۆژنامەی تایم دەگێڕێتەوە و دەڵێ :
لەکۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵدا گوندەکەیان داگیرکرا ،بەڵام ئەمان مابونەوەو گوندەکەیان بەجێ نەهێشتبو ،ئاڵای سپیان بەرز کردبوەوە بە واتای ئەوەی بەنیازی شەڕو ڕوبەڕوی بونەوە نین.
دواتر باس لەوەدەکات کەچۆن سەربازەکان پەلاماری ماڵەکەیان داون .مێردەکەیان بەبەرچاوی مناڵەکانیەوە کوشتوەو بەوەش نەوەستان و هەر بە بەرچاوی مناڵەکانیەوە،
بەچەند سەربازێک پەلاماری ئەمیان داوەو دەستدرێژیان کردوەتە سەری .. چەندین جار دوبارە یان کردوەتەوە .

بۆیە ناچاربوە خۆیی و مناڵەکانی شوێنی خۆیان بەجێ بهێڵن وکۆچ بکەن .
دیارە ئەمە تەنیا ڕوداو نیە هەتا جەنگ هەبێت زۆر لەم شێوە پێشێلکاریەی مافی مرۆڤ دوبارە دەبێتەوە . و دەبیسترێ هێشتا شوێنەواری قوربانیانی جەنگەکان لە جیهاندا ساڕێژنەبوە
هێشتاچارەنوسی سەدان ژن وکچی ئیزیدی کورد لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگاڵ نادیارە .
زۆرن ئەو کۆمەڵگایانەی کە خەنجەری جەنگ جەستەیانی پارچە پارچە کردوە

ئەمڕۆ لە جیهاندا .بەسەدان تراجیدیایی قوربانی دەست درێژی سەر ژنان ومناڵان وبەکویلە کردنی مناڵانی تیا ڕو دەدات.
وبڕیارە نێو دەوڵەتیەکان بۆ پاراستنی ژنان و مناڵان و خەڵکانی سڤیل لە شەڕو پێکادانەکاندا ڕەنگدانەوەی زۆر کەمە .
.سەیوان

هاوشێوە

ڤیدیۆ