باوكی كچێكی بەریتانی كە كچەكەی لەریزەكانی شەرڤانانی یەپەژەدا دژی داعش بەشداربووەو ساڵی 2019 لەشەڕی داگیركردنی عەفرین لەلایەن توركیاوە كوژراوە، داوا لەدادگای ئەوروپا دەكات تەرمی كچەكەی بۆ بهێننەوە.
ئانا كامبل كچێكی تەمەن ٢٧ساڵ بووەو خەڵكی ئیست ساكس لەڕۆژهەڵاتی بەریتانیایە، لەساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی چونە ریزەكانی یەپەژەوە لەڕۆژئاوای كوردستان بۆ خەبات دژی ڕێكخراوی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لەساڵی 2019شدا كاتێك توركیا عەفرین داگیردەكات شەهید دەبێت.
باوكی ئەو كچە داوا لەوەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەكات بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكەی، بەڵام هیچ وەڵامێك وەرناگرێ، بۆیە بەناچاری پەنا بۆ دادگای ئەوروپا دەبات بۆ دەرخستنی ناڕەزایی دژی پێشێلكارییەكانی دەوڵەتی توركو هاوكاریكردنی بۆ هێنانەوەی تەرمی كچەكەی.
لەدوای پەلاماری ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن داعشەوە، زۆر كەسانی خۆبەخش لە ئەوروپاوە هاوكاری ئەو هێزانەیان دەكرد كە دژی داعش دەجەنگان.