سوپای ئەمریكا كێكی جەژنی لەدایكبونی بۆ ژنێكی ئیتاڵی گەڕاندەوە كە پێش ٧٧ ساڵ و لەكاتی شەڕی ئەمریكاو سەربازەكانی ئەڵمانیا لەگوندی سان پیترۆی ئیتاڵیای دزیبوویان.
خاتوو (میری میۆن)ی تەمەن 90 ساڵ، كە ئەو كاتەی كێكەكەیان لێدزی بوو تەمەنی 13 ساڵە بووە، دایكی كێكێكی بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونییەوە بۆ دروست كردبوو لای پەنجەرەی ژوورەكەیەوە بۆی دانا بوو، لەوكاتەی سەربازەكانی ئەمریكا بەوێدا تێدەپەڕن، كێكەكەی دەدزنو دەیخۆن.
لەئێستاداو پاش تێپەڕبوونی (77) ساڵ بەسەر ئەو رووداوەكە، سوپای ئەمریكا قەرەبووی بۆ كردەوەو كێكەكەی بۆ گەڕاندەوە.
میری میۆن دەڵێت: “كێكەكەیان بۆ گەڕاندمەوەو منیش لەگەڵ خەڵكی گوندەكەماندا دەیخۆم، بەراستی ئەو رووداوەم هەرگیز بیرناچێتەوە”.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەئاهەنگێكدا سوپای ئەمریكا كێكەكەی رادەستی خاتوو میری كرد، لەوبارەیەوە رەقیب پیتەر والیس كە فەرماندەیەكی سوپای ئەمریكایەو ئەو كێكەكەی داوەتەوە بە میری وتی: “تا رادەیەك هەست بەشەرمەزاری دەكەین كە شتی دزراو بگەڕێنینەوە، هیوادارم بەو كارەمان ئەو ژنەمان ئاسوودە كردبێت”.