لەیلا بەدرخان لەبنەماڵەی بەدرخانییەكانەو كچی عەبدولرەزاق بەدرخانەو لەشاری ئەستەمبوڵ لە ساڵی ١٩٠٨لەدایكبووەو یەكەم ژنە هونەرمەندی كوردە ناوی چووەتە مێژووی هونەری جیهانییەوە.
ساڵی 1913 بنەماڵەی بەدرخانییەكان لەدوای فشاری دەوڵەتی عوسمانی بۆ سەریان، ڕوو لەوڵاتی میسر دەكەن و لەوێ نیشتەجێ دەبن، لەدوای جەنگی جیهانی یەكەم لەساڵی ١٩١٨، لەیلا ڕوو لەئەوروپا دەكاتو دەچێتە وڵاتی سویسراو خوێندن لەو وڵاتە تەواو دەكات، دواتر دەچێتە ئەڵمانیاو پەیمانگەی هونەری بالێی لەوڵاتە تەواو دەكات.
هەر لە مناڵییەوە خولیای شاییو هەڵپەركێ و گۆڤەند و سەمای كوردی بووە، كە دەچێتە پاریس لەوێ دەستی بەكاری هونەری كردوەو بەهرەو توانای هونەری دەركەوتووە بە جۆرێك بووە بە یەكێك لە ژنە سەركەوتووەكان لە هونەری بالێداو لەشانۆكانی نەمسا، پاریس، ئەڵمانیا، ئیتاڵیاو بەلجیكا نمایشی كردوەو چەند جارێك بانگێشتی ئەمریكاو كەندا كراوە.
لەیلا لەهونەرەكەیدا زیاتر پشتی بەتواناو بیرو هزری خۆی بەستوەو سەماكەی لەناخی خۆیدا ئەفراندوەو هەمیشە شانازی بەكورد بونی خۆیەوە كردوە، بۆیە بە شازادەی كوردان ناسراوە.
یەكەم ژنە هونەرمەندی كوردو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە سەمای بالێدا كە هونەرێكی تایبەتو جیاوازەو واتای خۆی هەیە.
یەكەم ژنە هونەرمەندی كوردە كە ناوی چوەتە لاپەڕەكانی مێژوی هونەری جیهانییەوە.
سەرەڕای بەهرە هونەرییەكەی ژنێكی ڕۆشنبیرو وخوێندەوار بووە و بایەخی زۆری بە نوسین و لێكۆڵینەوە داوە.
لەساڵی ١٩٨٦ كۆچی دوایی كردوە.