ئەمڕۆ هەینی، رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند: لەسەر زانیاری و سكاڵای هاوڵاتیان، دەركەوتوە كە وایت بیوتی سەنتەر بەناوی هەبونی پزیشكی تایبەت بەجوانكاریو خاوێن كردنەوەی پێست، خانمێك كە خاوەنی هیچ بڕوانامەیەكی پزیشكی جوانكاری نییە، لەشاری هەولێرەوە بەناوی پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری هاتووە بۆ سلێمانی بۆ كاركردن، لەكاتی سەردانی لیژنەی ئارایشتگای قائیمقامییەت دەركەوتوە كەسەكە كاری بۆتۆكسو فیلەرو لێزەرو جوانكاری پێست لەسەنتەرەكە دەكات و خانمانی خەڵەتاندوە.
وتیشی: “بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی پێویستە ئەو كەسەی كاری جوانكاری پێست و بۆتۆكس و فیلەر دەكات، هەڵگری بڕوانامەی تایبەت بێت بە بوارەكەی و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە مۆڵەتی كاركردنی وەرگرتبێت، بەپێچەوانەوە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی رێگری لە كاركردنی دەكەن و روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكەنەوە”.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد: “بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی وایت بیوتی سەنتەر لە شەقامی چوارتا دادەخرێت و خاوەنەكەی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە”.