بەبۆنەی ١ ی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە، پیرۆزبایی لەسەرجەم كرێكارانی كوردستان بەگشتی و كرێكارانی ژن بەتایبەتی دەكەین.
كرێكاران ئەو چینەن كە بەهێزو بازوی ئەوان وڵات دادەمەزرێو گەشە دەكات و داینەمۆی هەموو پێشكەوتنەكاننو هەمیشە بزوتنەوەی كرێكاران لەمێژودا تا ئەمڕۆ ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لە گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتی و ئابورییەكاندا.
بەهیواین ئەم یادە ببێتە زیاتر بەدەستهێنانی مافە یاساییەكانی كرێكارانو دەستە بەركردنی ئامانجەكانیان.
بەرزو پیرۆز بێت یەكی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكاران
یەكێتی ژنانی كوردستان
٢٠٢٢/٥/١