ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

دایكێك منداڵەكەی لە خنكان رزگاركرد و خۆی خنكا

ئەمڕۆ چوارشەممە، سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزان، منداڵێكی‌ تەمەن چوار ساڵ، كەوتە ناو ئاوی‌ دەریاچەی‌ دوكانەوە و دایكی‌ منداڵەكە بە مەبەستی‌ ڕزگاركردنی‌، خۆی‌ فڕێداوەتە ناو دەریاچەكەوەو ئەوی رزگاركردوەو خۆی خنكاوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی راگەیاند: ژنەكە بە رەگەز عەرەبە و دانیشتونی شاری كوتی عێراقە و بۆ گەشت لەگەڵ خێزانەكەی هاتووەتە سەیرانگەی دوكان.

وتیشی: “ژنەكە ناوی فاتمە جاسمەو تەمەنی ٤٠ ساڵە”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ