بزوتنەوەی تاڵیبان بڕیارێكی نوێ دژی ژنانی وڵاتەكەی دەردەكات كە ژنان چیتر مۆڵەتی شۆفێری وەرناگرن.
بەرپرسانی هاتووچۆی پارێزگای هیراتی ئەفغانستان دەڵێن، تاڵیبان داوای لێكردوون كە چیتر مۆڵەتی شوفێری بۆ ژنان دەرنەكەن.
جان ئاغا ئەچكزای بەرپرسی پەیمانگەی بەڕێوەبردنی هاتووچۆی هیرات دەڵێت: “ئێمە بەدەم پێمان وتراوە كە دەركردنی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ژنان بوەستێنین، بەڵام داوامان لێنەكراوە كە ڕێگربین لەوەی ژنان لەشارەكە شۆفێری بكەن”.
عەدیلە عەدیل ڕاهێنەرێكی شۆفێری ژنانە لەهیرات دەڵێت: “تاڵیبان مەبەستیەتی ژنانی داهاتووی ئەفغانستان هەمان هەلی ژیانیان نەبێت كە دایكانیان لەم چەند ساڵەی ڕابردوو بەدەستیانهێناوە”.
وتیشی: “پێمان وترا كە خولی فێربوونی شوفێری وەرنەگرینو مۆڵەتی شۆفێری دەرنەكەین”.