ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بۆ یەكەمجار ژنە رەش پێستێك دەبێتە وتەبێژی كۆشكی سپی

بۆ یەكەمجار لەمێژووی ئەمریكادا، ژنە رەش پێستێك دەبێتە وتەبێژی كۆشكی سپی.

بەپێی بریارێكی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، خاتوو (كارین جان بیار) پۆستی وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی وەرگرت.

هەر بەپێی بریارەكەی سەرۆكی ئەمریكا، كارین جان بیار لەرۆژی 13ی ئەم مانگەوە پۆستە نوێكەی وەردەگرێت كە لەئێستادا جێگری وتەبێژی كۆشكی سپییە.

كارین كە بەرەگەز خەڵكی (هایتی)ە، ساڵی 1978 لەشاری (فۆر دوفرانس)ی پایتەختی دورگەی (مارتینیك) كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی دەریای كاریبی لەدایكبووە، لەتەمەنی پێنج ساڵییەوە لە ویلایەتی (نیویۆرك)ی ئەمریكا گەورە بووە.

دایكی كاری پەرستاری لەماڵان‌و باوكی شۆڤێری تاكسی بووە‌و هەمیشە لەدەرەوەی ماڵ بوون، بۆیە ئەركی بەخێوكردن‌و چاودێریكردنی خوشك‌و برا بچوكەكانی لەئەستۆ گرتووە.

كارین پەیمانگەی تەكنەلۆژیای نیویۆركی تەواو كردووە‌و ساڵی (2003)یش بڕوانامەی ماجستێری لەكۆلێژی كاروباری نێودەوڵەتی و گشتی لەزانكۆی كۆلومبیا بەدەستهێناوە‌و دواتر لەبواری دیبلۆماسییەتدا كاریكردووە.

دڵی

هاوشێوە

ڤیدیۆ