ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنێك لە سلێمانی لەلایەن هاوسەرەكەیەوە 15 چەقۆی لێدرا

لەگەڕەكی زەرگەتەی سلێمانی، پیاوێك ژنەكەی دایە بەر چەقۆ، بەوتەی كەسوكاری ژنەكە، پیاوەكە 10 بۆ 15 چەقۆی لێداوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و ژنانی سلێمانیش رایگەیاند كە تەندروستیی ژنەكە باشە.

رائید راز فریا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و ژنانی سلێمانی لەبارەی روداوەكەوە وتی: “ئەو ژن و پیاوە پێشتریش كێشەیان هەبووە و ژنەكە داوای جیابوونەوەی كردووە، بەڵام لە ئێستادا تەندروستی ژنەكە باشە”.

وتیشی: “رووداوەكە سەعات دوی دوێنێ‌ شەو روویداوە و ژنەكە لە ماڵی دایكی بووە و هاوسەركەی رۆشتوە لەوێ بە چەقۆ لێیداوەو لە ئێستا تەندروستی ژنەكە باشە”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ