كچە پەنابەرێكی كورد لە سكۆتلەندا وەك كاندیدی پارتی نەتەوەیی سكۆتلەندا لە شاری گلاسگۆ لە هەڵبژاردنەكاندا توانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت، بەمەش دەبێتە یەكەم پەنابەر بتوانێت ئەم سەركەوتنە تۆمار بكات.
ئەمڕۆ هەینی، دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی سكۆتەلەندا، رۆزا ساڵح، كە كچە كوردێكی باشوری كوردستانە و كاندیدی پارتی نەتەوەیی سكۆتلەندا بوو لە شاری گلاسگۆ توانیویەتی وەك یەكەم پەنابەر سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكاندا بۆ خۆی مسۆگەر بكات و دەنگی یەكەم بەدەستبهێنێت.
رۆزا ساڵح كچە كوردێكی باشوری كوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠١ ەوە لە سكۆتلاندا دەژی.