Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ژنە نووسەرێكی عیراقی دەبێتە براوەی خەڵاتی ئەلشاریقە بۆ ڕۆشنبیری و ئەدەب – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنە نووسەرێكی عیراقی دەبێتە براوەی خەڵاتی ئەلشاریقە بۆ ڕۆشنبیری و ئەدەب

ژنە ڕۆماننووس‌و شاعیری عیراقی دنیا میخائیل بووە براوەی خەڵاتی ئەلشاریقە بۆ ڕۆشنببری عەرەبی.

دنیا میخائیل كە بەزمانەكانی عەرەبی‌و ئینگلیزی دەنووسێت‌و ئێستا لەئەمریكا دەژی، ساڵی 1965 لەشاری بەغدا‌و لەخێزانێكی كاسۆلیكی كلدانی لەدایكبووە، زانكۆی بەغدای تەواو كردووە‌و وەكو رۆژنامەنووس‌و نوسەرێكی لیبراڵی لەسەردەمی دیكتاتۆریدا، لەرۆژنامەی بەغداد ئۆبزرفر كاریكردووە.

ساڵی 1995 لەعیراق هەڵدێت‌و سەرەتا دەچێتە وڵاتی ئوردون‌و دواتر بۆ ئەمریكا، لەئەمریكاش دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی ماجستێر لەزانكۆی وین ستیت.

ساڵی 2001 نەتەوەیەگكرتووەكان، خەڵاتی مافی مرۆڤ بۆ ئازادی نووسینی پێدەبەخشێت.

شیعرو ڕۆماندەنوسێ‌‌و شیعرەكانی لە گۆڤاری هەڵبژاردەی شیعری جیهانیدا بڵاوبووەتەوە.

خەڵاتی كتێبی عەرەبی ئەمریكایی وەرگرتوە.

لەساڵی ٢٠١٣ دا لەناو ٧ هەزار كەسدا هەڵبژێردراوە‌و بووە بەبراوەی خەڵاتی (كریسك) لەدێترۆیت بۆ ئەدەب‌و هونەر.

لەساڵی ٢٠١٨ دا خەڵاتی كتێبی ئەدەبی وەرگێڕدراوی وەرگرتووە.

بەناوبانگترین بڵاوكراوەكانی بریتین لە:

یومیات موجە خارج البحر (ڕۆژانەی شەپۆلەكانی دەرەوەی دەریا)

الحرب تعمل بجد (جەنگ بەڕاستی كار دەكات)
سوق السبایا (بازاڕی كۆیلایەتی)

خەڵاتی ئەلشاریقە: خەڵاتێكە ساڵانە دەدرێت بەو كەسانەی كە داهێنانیان هەیە لە ئەدەب و ڕۆشنبیری و زۆر بابەتی تر وەك ژینگە‌و مافی مرۆڤ …تاد.

رۆژنامەی بەغداد ئۆبزرفر: رۆژنامەیەكی رۆژانەی حكومەتی عیراقی بوو كە بەزمانی ئینگلیزی لە ساڵانی (1967 تا 2003) بێ‌ وەستان دەردەچوو.

هاوشێوە

ڤیدیۆ