لەفەرمانێكی نوێیدا، بزوتنەوەی تاڵیبان، ژنان ناچار دەكات لەشوێنە گشتییەكاندا پەچە بكەن.
هیبەتوڵا ئاخوندزادە كەسی یەكەمی ئەفغانستانو بزوتنەوەی تاڵیبانی دەسەڵاتدار ئەمڕۆ فەرمانی كرد، ژنان لە شوێنە گشتییەكاندا دەبێت پەچە بكەن.
لە فەرمانەكەدا كە دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە كابولی پایتەخت بڵاویانكردەوە، هاتووە: “پێویستە لەسەر ژنان چادری بپۆشن”، چادری ناوە ئەفغانییەكەی پەچەو عەبایە.
فەرمانەكە ئاماژە بەوەدەكات: ئەو ژنانەی كە لەناوەڕاستی تەمەندان كاتێك كەسانی “نا مەحرەم” دەبینن، دەبێت دەموچاویان دابپۆشنو تەنیا چاوەكانیان بەدەرەوە بێت، ئەمەش بەگوێرەی حوكمی شەرع.
هەر لەفەرمانەكەدا هاتووە: “ئەگەر كارێكی گرنگیان لەدەرەوە نەبێت، باشتر وایە ژنان لەماڵەوە بن”.