دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە قاچێكی لەدەستداوە، خاتوو (جاكی هانت برورسما)ی تەمەن 46 ساڵ، توانی لەیاری ماراسۆندا ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمار بكات، بەوەش ناوی لەكتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار كرا.
جاكی توانی رۆژانە (26.2) میل بەماوەی پێنج سەعات رابكات، كە دواهەمینیان راكردنی ژمارە (104)هەم لەسەر یەك بوو، بەوەش ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆمار كردو ناوی چووە كتێبی گینسەوە.
وتەبێژی كتێبی گینس رایگەیاند: تۆمار كردنی ئەم ژمارە پێوانەییە، نزیكەی سێ مانگی خایاند.
جاكی كە لە ئەفریقیای باشور لەدایكبووەو تیایدا گەورە بووەو لە ئینگلتەراو هۆڵەنداش ژیاوە، هەست بەئاسودەیی دەكات، چونكە راكردن متمانەی پێ بەخشیوەتەوە.
جاكی لەساڵی 2002 دا دووچاری شێرپەنجە بووەو كاتێك تەمەنی 26 ساڵ بووە قاچێكیان بڕیوەتەوە.