Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
فێستیڤاڵی هونەری و كولتووری سولی فێست لە سلێمانی بەڕێوەچوو – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

فێستیڤاڵی هونەری و كولتووری سولی فێست لە سلێمانی بەڕێوەچوو

لەتەلاری هونەر لەشاری سلێمانی، فیستیڤاڵی هونەری‌و كولتووری (سولی فێست) بەڕێوەچوو.

سولی فێست بە پاڵپشتیی قوباد تاڵەبانی و بە سپۆنسەری كەناڵی كوردسات، كوردبین‌و ئای تۆك لەشاری سلێمانی سازكرابوو، تێیدا میوانداریی گروپی میوزیكی پایزەی شاری بۆكان كرابوو.

لە فێستیڤاڵەكەدا هەریەك لە گروپەكانی (سوهرە وەرد و ژێ‌) لە شاری سلێمانیییەوە بەشداربوون و لەگەڵ گروپی پایزەدا چەندین بەرهەمی گۆرانی فۆلكلۆر و پارچە میوزیكیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد.

داستان تۆفیق، بەڕێوەبەری ئایتۆك و پرۆژەی سولی فێست یەكێكە لە پڕۆژەكانی دامەزراوە ئایتۆك بۆ تۆڕی میدیایی تەوار وتی: “ساڵانە ئێمە ئیڤێنت و پرۆژەی خۆمان هەیە‌و ئیشەكانی ئێمە زیاتر كۆنفرانس و فێستیڤاڵە، جا زانستی یاخود پزیشكی یان هونەری بێت، ئەمساڵیش كۆنفرانسی سولی فێست، لە سلێمانی بە بەشداری سێ گروپ و بەشی میوزیك و گۆرانی كە ئەوانیش گروپی پایزە لە بۆكانەوە گروپی ژێ‌‌و سوهرەوەرد لە سلێمانییەوە بەشدار بوون”.

وتیشی: “لەفێستیڤاڵەكەدا ژمارەیەك خاوەنكار كە نزیكەی ٣٠ بۆ ٣٤ ژن دەبوون بەشداربوون و كارەكانی خۆیان نمایشكرد، بۆ ئەوەی لە رووی مادییەوە سوودی هەبێت بۆیان كە زیاتر گەنجان بوون، ئێمە لە كارەكانماندا زۆر جەخت لەسەر بەشداریكردنی گەنج دەكەینەوە ئیتر لەهەر بوارێكدا بێت، گرنگە بەلامانەوە ئەو گەنجانەی كە ئامادەن سەرنجیان ڕابكێشین و بیانهێنینە پێشەوە نەك هەر كەسانی بەتەمەن، راستە بۆ ئێمە گرنگە ئەزموون لە كەسانی بەتەمەن وەربگرین، بەڵام كاتی ئەوەیە كە ئێمە رووخساری گەنج پیشان بدەین لە كارەكانماندا، لە سولی فێستیشدا ئامانجی سەرەكیمان ئەوەبوو زۆرترین گەنج بەشدار بن”.

دەشڵێت: “كارەكانمان تەنها لە سنوری سلێمانی نامێنێتەوە، رەنگە لە جەژنی قورباندا بچینە هەولێر بە شێوازێكی گەورە تر شتێكی نوێتر ئامادە بكەین”.

“رێژەی بەشداریكردنی ژنان لە فێستیڤاڵەكەدا لەسەدا ٩٥ بوو، سەرجەم ئەو كەسانەی كە دەستیان كردووە بە ئیشی خۆیان و موچە خۆرنین و كاری دەستی یان خواردن یان ئەو كارانەی كە بە ئۆنلاین و پەیج بازاڕگەری بۆ دەكەن ئێمە بانگهێشتمان كردبوون بۆ ئەوەی بابەتەكانیان نمایش بكەن و سوودێكی دارایی وەربگرن و هاوكارییان بكەین”، داستان تۆفیق وای وت.

لەبەشێكی تری فێستیڤاڵەكەدا ژمارەیەك خاوەنكار و براندی كوردیی خۆماڵیی كارەكانی خۆیان نمایشكردبوو كە زۆرترینیان كچان و ژنان بوون، لەو بارەیەوە سروە عوسمان شێوەكار و بەهرەمەند سەرپەرشتیاری گروپی خەیاڵی خانمان بۆ تۆڕی میدیایی تەوار وتی: “كۆمەڵێك خاتوون كە بەشداریان لەفێستیڤاڵە تاقانەكەی شار كردوە من وەك خۆم بە نەخشی خەنە بەشداربووم، چونكە بەشداریكردن بەپێی فۆڕم سنوردار بوو وەرگرتن هەرمێزێك بە بڕێك پارەش وەردەگیرا، ٣٢كەس بەشداریان كردبوو زۆربەیان ژن بوون لەكردنەوەی پیشانگەی كاری دەستڕەنگین و كولتووری ئێمەش وەك گروپەكەمان سێ كەس بەشدار بووین”.

دەربارەی گرنگی ئەم جۆرە فێستڤاڵانە بۆ ژنان و كچانی خاوەنكار سروە وتی: “ئەم جۆرە فێستڤاڵانە گرنگی خۆی هەیە‌و جێگەی خۆشحاڵیە، گرنگیدانە بە كولتوورو ڕەسەنایەتی كوردەواری جێگەی دەستخۆشیە، پێویست دەكات بگەڕێینەوە بۆ كولتووری خۆمان، كولتوورێكی جوان و تایبەتمان هەیە، بەشێوەیەكی گشتی رۆژێكی خۆش و نەتەوەیی و كولتووری ڕەسەنایەتی زیندوو كرایەوە”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ