Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

لەهەرێمی كوردستان نزیكەی 3 هەزارو 600 نەخۆشی تالاسیمیا هەیە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەهەرێمی كوردستان نزیكەی 3 هەزارو 600 نەخۆشی تالاسیمیا هەیە

ئەمرۆ رۆژی جیهانی هۆشیاری نەخۆشی تالاسیمیایە‌و لەسەرتاسەری جیهان دەكرێتەوە كە نەخۆشیەكی بۆماوەییەو لە دایك و باوكانەوە بۆ نەوەكانیان دەگوازرێتەوەو دەبێتە هۆی كەمبونەوەی رێژەی هیمۆگڵۆبینی خوێن لەئەنجامی تێكشكاندنی لەڕادەبەدەری خڕۆكە سورەكان، بەمەش كەمخوێنی دروست دەبێت.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت: “لەهەرێمی كوردستان نزیكەی 3 هەزارو 600 نەخۆشی تالاسیمیا هەیە، لەڕێگەی سەنتەری تایبەت چارەسەر وەردەگرن، سەنتەرەكە خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت و بە درێژایی هەفتە لەپێشوازی نەخۆشان و گومانلێكراواندایە”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی سەنتەری چارەسەری توشبوانی تالاسیمیای لەسلێمانی كردو ڕایگەیاند: ئامارەكانی تالاسیمیا بەتایبەت لەسلێمانی لەئەمساڵدا بەراورد بەساڵانی رابردوو كەمیكردوە تەنها 2 بۆ 3 حاڵەتی تالاسیمیا تۆماركراوەو تاكو هۆشیاری هاوڵاتیانیش لە تالاسیمیا زیاتر بێت، ئامارەكانی نەخۆشییەكە كەمتر دەبنەوە.

كۆچەر كەریم ئەحمەد، سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: “نەخۆشی تالاسیمیا نەخۆشییەكی درێژخایەن‌و بۆماوەییە‌و بەدرێژایی ژیانی نەخۆشەكە پێویستی بەچارەسەر‌و پزیشكی هەیە”.

وتیشی: “بەردەوام ئەو چارەسەرانەی بۆی دیاریدەكرێت، لەلایەن پزیشكی پسپۆرو تایبەتە بە نەخۆشیەكەی بەكاریدەهێنێت، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەو بارودۆخەی كە روبەڕووی كوردستان بۆتەوە، كە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی گرتۆتەوە كاریگەری زیاتری لەسەر نەخۆشخانەی تالاسیمیاو نەخۆشان بۆتەوە، ئەویش هۆكارەكەی ئەوەیە كە بەهۆی قەیرانی دارایی نەتوانراوە وەكو پێویست چی خزمەتی توشبوانی تالاسیمیا بكرێت، دابینكردنی ئەو چارەسەرانەی كە پێویستە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی بەپێی پێویست دابینی بكەن، زۆرجار كەموكورتی دروست دەبێت، ئەمەش دەبێت بە گرفت بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا”.

نیشانەكانی نەخۆشی تالاسیمیا

یەكێك لەنیشانەكانی تالاسیمیا ئەوەیە كە بەهۆی كەمی خوێن لە جەستەی مرۆڤ دا كەسی توشبوو هەست بە هیلاكی دەكات، چونكە ماددەی ئاسن لە جەستەی مرۆڤدا بەهۆی كەمخوێنیەوە كەمدەبێتەوە.

ئەگەر ئەو كەسە توشی تالاسیمیای جۆری مامناوەند بووبێت، ئەوا بەدەست دواكەوتنی گەشە و باڵغ بوونەوە دەناڵێنێت، هەروەها گەشەی منداڵ دوادەخات، ئەگەر نەخۆشییەكە لە كەسی تووشبوودا تەشەنە بكات، ئەوا پێویستە سپڵی ئەو كەسە دەربهێندرێت.

نەخۆشی تالاسیمیا لە دووەم ساڵی تەمەنی توشبوودا دەردەكەوێت و هەر لەو كاتەشەوە بەدەست كەمی خوێنەوە دەناڵێنێت و هەندێك لە توشبووانیش دەبێت خوێنیان بۆ بگۆڕدرێت یان بەردەوام پێویستیان بە وەرگرتنی خوێن دەبێت.

چارەسەری نەخۆشی تالاسیمیا

هەرچەندە لەگەڵ پێشكەوتنی زانستدا چارەسەری ئەو نەخۆشییە دۆزراوەتەوە، بەڵام دەبێت كەسانی توشبوو تا كۆتایی تەمەنیان پەیوەستبن بەچارەسەرەكەیانەوە، بۆئەوەی ژیانێكی ئارام و تەمەنێكی زیاتریان هەبێت.

ئەو كەسانەی توشی تالاسیمیا بوون بەهۆی ئەوەی بەردەوام خوێنیان بۆ دەگۆڕێت، رێژەی ئاسن لەخوێنیاندا زۆر دەبێت كە ئەوەش زیان بە دڵ و جگەر دەگەیەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە چارەسەری بەردەوام وەربگرن.

ئا: تریفە حەسەن

هاوشێوە

ڤیدیۆ