جیل بایدن خانمی یەكەمی ئەمریكا، ئەمڕۆ لەسەردانێكی چاوەڕوان نەكراودا، سەردانی ئۆكرانیای كردو لەگەڵ خانمی یەكەمی ئەو وڵاتەدا كۆبۆوە.
جیل بایدن لەقوتابخانەیەكی (ئاوزهورود) كە شارۆچكەیەكی بچوكەو دەكەوێتە ئەوپەڕی باشوری رۆژئاوای ئۆكرانیاوەو ئێستا ئەو قوتابخانەیە بووەتە جێگەیەكی كاتیی بۆ ئاوارەكانی ئۆكرانیا، چاوی بەخاتوو ئۆلینا زیلینسكا هاوتاكەی كەوت.
كاتێك لەسەر مێزێكی بچوك لەناو قوتابخانەكەدا بەبۆنەی رۆژی دایكەوە كۆبوونەوە، جیل بایدن بە ئۆلینای وت: پێمانوایە كە زۆر گرنگە پیشانی گەلی ئۆكرانی بدەین كە ئەم شەڕە دەبێت كۆتایی بێتو بوەستێنرێتو گەلی ئەمریكا پشتگیری گەلی ئۆكرانیا دەكات”.
ئەم سەردانەی جیل بایدن، لەچوارچێوەی سەردانی بەرپەرسە باڵاكانی كۆشكی سپی دێت بۆ ئۆكرانیا.
پێشتریش نانسی پیلۆسی سەرۆكی كۆنگرێس و ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوە و لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری سەردانی ئۆكرانیایان كردبوو.
دڵی