بەپێی ریزبەندی وڵاتە بەختەوەرەكانی جیهان كە گۆڤاری گڵۆباڵ فاینانسی ئەمریكی، بڵاویكردۆتەوە، وڵاتی عیراق لەپلەی (107) هەمین وڵاتدایە.
بۆ دیاریكردنی بەختەوەرترین وڵات، گۆڤارەكە پشتی بەشەش پێوەر بەستووە، وەك بەرزبونەوەی داهاتی تاك، پشتیوانی كۆمەڵایەتی لەكاتە سەختەكاندا، نەبونی گەندەڵی لە حكومەت، تێكڕای تەمەن و تەندروستی، ئازادی لەبڕیارەكانی ژیان، رێز و هاوڕێیەتی لەنێوان خەڵكیدا.
بەپێی ریزبەندییەكە هاوڵاتیانی فینلاند، دانیمارك، ئایسلاند، سویسرا و هۆڵەندا پلەكانی یەكەم تا پێنجەمی ریزبەندییەكەیان گرتووە.
لەكۆی 146 وڵات، عیراق پلەی 107هەمینی وەرگرتوەو ئەفغانستانیش بە پلەی كۆتایی دێت.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، بەحرەین پلەی یەكەمی وەرگرتووەو ئیمارات و سعودیەش پلەی دووەم و سێیەمیان وەرگرتووە.