ئەمڕۆ سێشەممە دوای زیاتر لە دوو ساڵە دەستگیركردنی بێریڤان ئەیوب، كچە چالاكوانی بادینان، ئازاد كرا.
بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە بێریڤان ئەیوب، چالاكوانی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2020ی پارێزگای دهۆك، ئازاد كرا.
بێریڤان ئەیوب حەسەن، چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2020ی پارێزگای دهۆكەو دایكی پێنج منداڵە، لە 13 تشرینی یەكەمی 2020ەوە دەستگیركراو تا ئەمڕۆ لە زینداندا هێڵرایەوە، ئەمڕۆ بەبڕیاری دادگا ئازاد كرا.