Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

ئەو پیاوەی چەقۆی لەهاوسەرەكەی خۆی دابوو، دەستگیر كرا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئەو پیاوەی چەقۆی لەهاوسەرەكەی خۆی دابوو، دەستگیر كرا

دوای چوار رۆژ لە هەڵاتنی ئەو پیاوەی كە لە سلێمانی هاوسەرەكەی دابووە بەر چەقۆ، شەوی رابردوو ئاسایشی سلێمانی دەستگیریكرد.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: “شەوی هەینی رابردوو دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لێدانی چەقۆ لەلایەن پیاوێكەوە لەهاوسەرەكەی خۆی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی سلێمانی تیمێكی تایبەتی راسپارد بە پەیوەندیكردن بە خانەوادەی ژنەكە و گوێگرتن لە داواكاریی و دۆخی بریندارەكە، هەمان شەو بڕیاردرا هاوسەری ئەو ژنە دەستگیر بكرێت”.

سەرچاوەكەی ئاسایشی سلێمانی وتیشی: “دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی تیمەكانی ئاسایش، درەنگی شەوی رابردوو، توانرا هاوسەری ئەو ژنە كە چوار رۆژ بوو خۆی شاردبووەوە، دەستگیربكرێت و دۆسییەكەی نێردراوە بۆ بەشی یاسایی و بۆ دادوەری تایبەتمەند”.

لای خۆشییەوە خاتوو ئاشتی عەبدوڵا بەرپرسی بەشی جێندەر لەنووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سوپاس و دەست خۆشی بۆ هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، كە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بكوژی ئەو دوو ژنەیان دەستگیركرد، كە لەهەولێرو دهۆك كوژرابوون.

وتیشی: “دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی دەكەین، كە شەوی رابردوو ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە ١٢ چەقۆی لەهاوسەرەكەی دا و هەڵهاتبوو”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ