ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لەیلا قاسم و هاوڕێکانی
لەسێدارە دران.

لەیلاقاسم حەسەن لە بانی میلی ناوچەی خانەقین لەبنەماڵەیەکی کور دپەروەرلەساڵی١٩٥٠ چاوی بە دنیا هەڵهێناوە و باوکی کرێکاری پاڵاوگەی نەوت بوە . لەساڵی ١٩٥٨لەشاری خانەقی خوێندنی سەرەتایی دەست پێکردوە و ناوەندی و ئامادەییشی هەر لەوێ تەواو کردوە ودواتر لەزانکۆی بەغدا لە بەشی کۆمەڵناسی درێژەی بەخۆێندن داوە. وبوتە ئەندام لە یەکیتی قوتابیانی کوردستاندا .
لەتەمەنێکی زۆر مناڵیەوە بەکاریگەری سەلامی برای ئاوێتەی خەباتی نەتەوایەتی بوە .لەناو زانکۆدا خوێندکارێکی چالاک و دیار بوە بەتایبەتی لە بۆنە نیشتیمانی ونەتەوەیی کاندا .زۆرهەستی بە باری نالەباری کۆمەڵەکەی کردوە بەتایبەتیش چونکە لەبەشی کۆمەڵناسی بوە بۆیە دەستی داوە تە توێژینەوە لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر دۆخی کۆمەڵی کوردی.
لەساڵی ١٩٧٠دا پەیوەندیەکی بەهێز دروست دەکات لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی جەواد هەمەوەندی و پێکەوە دەست بەخەباتی نەتەوایەتی دەکەن .لەساڵی ١٩٧٤دوای ڕێک نەکەوتنی کورد و ڕژێمی بەعسی دەسەڵاتدار وتێکچونی بارودۆخی کوردستان
لەیلا وکۆمەڵێک لە هاوڕێکانی هەریەک لەجواد هەمەوەندی ونەریمان فوئاد مەستی وحەسەن حەمەڕەشید وئازاد سلێمان میران کە کۆمەڵێک خۆێندکاری چالاک بو ن دژی ڕژێمی بەعس .لە لایەن ڕژێمەوە دەگیرێن وسزای لە سێدارە دانیان بەسەردا دەسەپێنن ولە ڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢لەسێدارە دەدرێن ودەبنە
شەهیدی کاروانی خەباتی کوردایەتی.
لەیلا قاسم یەکەم ژنی کوردە لەباشور کەلە لەسێدارە دراوە .
سەرەڕای ئەو سزا قورسە کەبە سەریدا درابوو ئازایەتی و ورەبەرزی لەیلا و هاوڕێکانی لە زیندانی بەعسدا و ڕوبەڕوبونەوەیان لەکاتی دادگایی کردنیاندا زۆر کەموێنە بو تەنانەت
لە کاتی خۆێندنەوەی حوکمەکەیدا بە پێکەنینە وە ڕویان تێدەکات و دەڵی هەزاران کەسی تر دوای ئێمە دروست ئەبێ .
هەزار سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهید لەیلا و هاوڕێکانی .

هاوشێوە

ڤیدیۆ