ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

زاراوەی کوردی سۆرانی بە فەرمی بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیاد دەکرێت

کۆمپانیای گووگڵ بە فەرمی بڕیاریدا بە زیادکردنی ٢٤ زمانی دیکە بۆ بەشی وەرگێڕەکەی و یەکێک لەو زمانانە کوردی سۆرانییە، بەمەش ژمارەی ئەو زمانانەی کە وەرگێڕی گووگڵ پشتیوانییان دەکات دەبێتە ١٣٣ زمان.

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ھاووڵاتییانی کوردزمان دەتوانن سوود لە زاراوەی سۆرانی ببینن، لە وەرگێڕی گووگڵدا. پێشتریش زاراوەی کرمانجی بۆ ھەمان بەشی گووگڵ زیادکرا.

لە میانی بەڕێوەچوونی “کۆنفرانسی گەشەپێدانی I/O” کۆمپانیای گووگڵ زیادکردنی ٢٤ زمانی نوێی بۆ نێو وەرگێڕی گووگڵ رایگەیاند و دەڵێت ئێستا لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزاییەوە وەرگێڕان بۆ ١٣٣ زمان دەکرێت بەشێوەی ئۆنلاین.

بە وتەی کۆمپانیای گووگڵ، ئەو زمانە نوێیانەی کە لەنێو خزمەتگوزاری وەرگێڕی گووگڵ تۆماردەکرێن لەلایەن ٣٠٠ ملیۆن کەسەوە لە سەرتاسەری جیھان قسەیان پێدەکرێت.

وەرگێڕی گووگڵ، وەڕگێڕێکی خۆکردی بەخۆڕایی فرە زمانە و بەشێوەی ڕێنووس و گوفتار و وێنە لەگەڵ وەڕگێڕانی ڕاستەوخۆی ھەریەکە لە پێگە ئەلیکترۆنییەکان و ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکان.

هاوشێوە

ڤیدیۆ