لاورا ژنێكی ئەمریکیە لە یەکێک لە بازاڕەکانی ئەمریکا سەری پەیکەرێک دەکڕێت بە 35 دۆلاری ئەمریکی بە مەبەستی بەکارهێنانی وەک کەلوپەلی ڕازاندنەوەی ناو ماڵ، بەڵام دوای ئەوەی کە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە دڵنیا دەبێتەوە کە پارچەیەکی مێژووی کڕیوە.
هەر وەک لە هەواڵەکەی سکای نیوزیشدا هاتوە ئەم خانمە بە دوای چەند زانیاریەک دەگەڕێت دەربارەی ئەو پارچە مێژوویە دواتر بۆی دەردەکەوێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانیەکان و سەردەمی جولیۆ-کلاودیوس، کە تەمەنی ئەم پارچەیە دەگاتە دوو هەزار ساڵ، لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە لە ئەڵمانیاوە لە ڕێگەی یەکێک لەو سەربازانەی بەشداری جەنگیان کردوە هاتوە بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
بڕیارە پارچە مێژووییەکە ڕادەستی ئەڵمانیا بکرێتەوە، بەڵام پێشوەختە پێشبینی دەکرێت لە مۆزەخانەی هونەری سان-ئەنتۆنیۆ لە ئەمریکا بۆ ماوەی ساڵێک نمایش بکرێت.