بەپێی ئامارێكی رێكخراوی یونیسێف، لەمانگی رابردوودا بەهۆی شەڕی روسیاو ئۆكرانیاوە، نزیكەی 100 منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
عومەر عەبدی كارمەندی ئەو رێكخراوە دەڵێت: “هێرشەكانی سەر قوتابخانەكان مافی خوێندنی لە منداڵان سەندووەتەوەو ئەم شەڕە قەیرانی لە مافەكانی منداڵاندا درووستكردووە”.
وتیشی: “لەمانگی رابردوودا نزیكەی 100 منداڵ گیانیان لەدەستداوە”.
ئاشكراشیكرد: قوتابخانەكان بۆ ئامانجی سەربازیی بەكارهێنراون و هەفتەی رابردوو 15 قوتابخانەی پاڵپشتیكراو لەلایەن یونیسێفەوە تووشی زیان بوونەتەوە، بۆیە داوادەكەین هێرش بۆ سەر قوتابخانەكان رابگیرێت.