ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەهۆی ئەوەی ناهێڵێت منداڵی ببێت، باوكێك سكاڵا لەسەر كوڕەكەی تۆمار دەكات

دایك و باوكێكی هیندی سكاڵایان لەسەر كوڕەكەیان تۆماركردوە بەهۆی ئەوەی ناهێڵێت منداڵی ببێت و كورەكەشیان ماوەی شەش ساڵە هاوسەرگیری كردوە.

سانجیڤ رانجان و سادهانا پراسەد، دو هاوسەری هیندی بەهۆی ئەوەی كوڕەكەیان نەیهێشتوە منداڵی ببێت و ببن بە داپیرە و باپیرە سكاڵای یاساییان لەسەر تۆماركرد.

داواشیان كردوە، ئەگەر ساڵی داهاتوو نەهێڵێت منداڵی ببێت پێویستە (530) هەزار پاوەند كە دەكاتە (647) هەزار و (984) دۆلار وەكو قەرەبو بداتە باوك و دایكی.

دایك و باوكەكە رایانگەیاند: گرنگ نییە منداڵەكە كچ بێت یان كوڕ، ئێمە تەنیا نەوەیەكمان دەوێت و كوڕەكەمان پلانی نییە منداڵی هەبێت.

باوكەكە دەڵێت: هەمو سامانەكەم بۆ خوێندنی كوڕەكەم لە ئەمەریكا خەرجكرد لە كاتێكدا كە كێشەی داراییم هەبوو.

بڕیار وایە لە (17)ی ئەم مانگە یەكەمین دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو كەیسە بەڕێوەبچێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ