ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كچێك لەزاخۆ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

كچێكی ئاوارەی شنگال لە یەكێك لە كەمپەكانی زاخۆ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكە دەستیپێكردووە.

نەهشەت سەلمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند: دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ كچێكی ئێزیدی لە كەمپێكی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

وتیشی: “كچەكە ناوی (ر.ح.ع)ە‌و تەمەنی 26 ساڵە‌و لە كەمپی بێرسڤ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە‌و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری قەزاكە كراوە”.

ئاماژەی بەوەشدا: رووداوەكە خۆكووشتن بووە‌و بەپێی مادەی 408 لە یاسای سزادانی عێراق لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكە دەستیپێكردوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ