ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێریی تایبەت بەكۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێریی تایبەت بەڤایرۆسی‌ كۆرۆنای بڵاوكردەوە‌و بەگوێرەی ئامارەكە، لەماوەی 24 كاتژمێری‌ رابردودا هەزارو 973 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون‌و 12 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون‌و 14 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هیچ حاڵەتێكی‌ گیانلەدەستدان بەهۆی‌ ڤایرۆسەكەوە تۆمارنەكراوە.

بەپێی‌ ئامارەكانی‌ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، لەسەرەتای‌ سەرهەڵدانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا لەهەرێمی‌ كوردستان تائێستا، 4 ملیۆن‌و 209 هەزارو 897 پشكنینی‌ كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیە 437 هەزارو 717 توشبوی‌ ڤایرۆسەكە تۆماركراوە، هەروەها 429 هەزارو 891 توشبوش چاكبونەتەوە.

هاوكات تائێستا لەهەرێمی‌ كوردستان 7 هەزارو 450 توشوبوی‌ پەتاكە گیانیان لەدەستداوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ