دکتۆر نبۆوشا پزیشک و چارەسەرکەری یابانى باوەرمەند بە بونى ڕۆح شارەزا لە یارى گۆڵف نوسەرو وتار بێژ ،
نمونەیەکى زۆر باشە بۆهەمو ئەوانەى بە دواى گەیشتن بە ژیانێکى دورو درێژو تەندروست بە سودەوەن ،
دکتۆر دواى بە دەستهێنانى زانیارى و ئەزمونى قوڵ و ڕۆشنگەراییى لە تەمەنى خۆى ،وەک نوسەر لەهەمان کاتیشدا وەک دکتۆر لە بوارەکانى تەندروستى ژیانى و ڕۆحى و دەرونى ،
هەروەها سەبارەت بە داهاتوى مڕڤایەتى چالاکى هەیە لەشساغى و چێژى بون لە ئاستێکى بێ هاوتادا تۆمار دەکات لە بنکە تەندروستیەکەى خۆى لە شارى تۆکیۆ ،
لەزارى خۆیەوە دکتۆر ئەڵێ : بە بڕواى من لەشساغى لە سێ بەش وەشێنراوە جیا لە هێزى جەستەیى واتە لەشساغى لەش دەبێت هێزى ڕۆحى واتە ساغ ڕۆحى هێزى ئەندێشە واتە ساغى ئاوەزو تێگەشتن لەبەر چاو بگیڕێت ٠
چونکە ئەگەر یەکێک لەم سێ بەشە سەرەکیە لە کەسێکدا نەبێت ناکرێت بە کەسێکى لەش ساغ دابنرێت ،نوسەرو دکتۆر زیاتر لە سەدو سێ ساڵ پێش ئێستا واتە لە ساڵى ١٩٠٢ لە شێوەى گڕمۆلەیەکى چرچ و لۆچ لە پێست و ئێسقان بە وتەى خۆى پێى ناوەتە بونەوە و ئەڵێ لانى کەم خەڵک ئەویان وا دیوە، هەر کەس لەوکاتەدا ئەویان دیبێت وتویانە ئەم کۆرپەلەیە بەم زوانە ئەمرێت لە کاتى منداڵى و هەتا گەورەبونى وەک گاڵتە جاڕیەک لەبەر بارودۆخى تەندروستى ناجێگیرى پێیان وتوە سۆپەر مارکێتى نەخۆشیەکان ٠
لە بوداییزمى ژاپۆنیدا بنەمایەکى گشتى هەیە دەڵێ ئەگەر مڕڤ هەمو کارەکانى بسپێڕێت بە سروشت ئەوە ئەو کاتە هەمو شتێک خۆ بە خۆ بونى هەیەو مڕۆڤ لەگەڵیدا هەماهەنگ ژیان دەکات ،
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای