لەساڵی٢٠٠٧ ڕۆژی ٥/١٦ ی هەمو ساڵێک لە عیراقدا بە ڕۆژی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ناسراوە ئەو گۆرانەی کە
بەهۆی جینۆسایدی کورد وقڕکردنیان لە دوای ڕوخانی بەعسەوە دۆزراونەتەوە
بەسەدان و هەزاران تەرمی مناڵ و ژنوپیاو زیندە بەچاڵ کراون لەو گۆڕە بە کۆ مەڵانەداکراون بە ژێر خاکەوە .
تائێستا ٢٥٠گۆری بەکۆمەڵ لە عیراقدا
دۆزراو نەتەوە کە لە پشکنینی DNA دادەرکەوتوو کەزۆرینەی تەرمی کوردە بێسەرو شوێنەکانی دوای پڕۆسەی بەد ناوی ئەنفالن کەلە بیابانە کانی خواروو خۆرئاوای عیراق زیند و بەچاڵ کراون کراون بە ژێر خۆڵەو
ژمارەی قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال بە ١٨٢هەزار ئینسان مەزەندە دەکرێ و هێشتا زۆرێکی ئەو ونبو وبێسەرو شوێنانە نەدەزۆراونەتەوە.
هەربۆیە عیراق بە وڵاتی گۆرە بە کۆمەڵەکان دەناسرێت.
..هەمو ئاواتی کەسو کاری قوربانیانی ئەنفال لە ئێستادا ئەوەیە تەرمی ئازیز ەکانیان بدۆزرێتەوە لەخاکی خۆیاندا ئەسپەردە بکرێن .
دەسەڵاتی ناوەندی زۆر کەمتەرخەمە بۆ بە دەنگەوە هاتن وقەرەبو کردنەوەی کەسو کاری قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان .
وتا ئەم کاتەش هەموگۆرەکان هەڵنە دراونەتەوە پشکنینیان بۆ نەکراوە.
سەرە ڕای ئەوەی کە دوای شەری داعش و پەلاماری شەنگال. ناوەناوە گۆری بەکۆمەڵ دۆزرێتەوە .
بۆ دوبارە نەبونەوەی ئەو کارە دژبە مرۆڤایەتیە پێویستە
پەڕلەمان و حکومەتی کوردستان هەوڵی زیاتر بدەن بۆ بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەو ئەنفال و قڕ کردنی ئێزیدیەکان .