مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی برینداركردنی ژنێك بەفیشەك لە یەكێك لە باخەكانی سیتەك دەستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: لە رووداوێكدا و دوای ئەوەی دەنگی تەقە بیسترا لە یەكێك لە باخەكانی سیتەك، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو دەركەوت كە ژنێك بەفیشەك بریندار كراوە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركركدنی تۆمەتباران دەستیپێكردوو سەرنجام توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێك لە جۆری دەمانچە كە تەقەی پێكرابوو.
باسی لەوەشكردووە: لە ئێستا هەردوو تۆمەتبار (ف، ع، م لە دایكبووی 2002 ) و (ع، م،ح لەدایكبووی 1983) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.